دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی به قه‌ناعه‌تی خۆی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێران پلانی له‌سێداره‌دانه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی بەرپرسانی وڵاتانی دیکە قەناعەتیان پێكردووە گورزی سەربازی ئاڕاستەی ئێران نەكات، وتی: کەس قەناعەتی پێنە کردوم، خۆم قەناعەتم بەخۆم کردوە، لەسێدارەدانەکانیان هەڵوەشاندەوەو ئەوەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، تاران لەسێدارەدانی زیاتر لە 800 کەسی راگرت، ئەم هەنگاوەش ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبوو لە بڕیارەکەمدا، بڕیاربوو پێنجشەممە زیاتر لە 800 کەس لەسێدارە بدەن، منیش رێزێکی زۆر لە بڕیارەکەیان دەگرم بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

































































