سەرۆک بارزانی و تۆم باراک دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە، 17ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆدەبێتەوە.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، ڕێککەوتنی 10ـی ئاداری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دۆخی سووریا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێن.

































































