ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنێکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی ئاو و وشکەساڵی ئەنجام دەدات.
دانیشتنەکە کاتژمێر 11:00ی بەیانی بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و سەرچاوە ئاوییەکان بەڕێوە دەچێت، ئامانجی کۆبوونەوەکە دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ. پەرلەمانتاران لەگەڵ وەزیرەکان باس لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاوی وڵات.
قەیرانی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران هاووڵاتی دروست کردووە، بۆیە پەرلەمان بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی حکومەت لەوبارەیەوە دەکات.

































































