زارى كرمانجى :
ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ـى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆر ئاشكراى كردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى سووریا مه‌زڵووم عه‌بدى و تۆم باراك كۆببنه‌وه، پێشبینى ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه سبه‌ى شه‌موو له هه‌ولێر بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ تۆم باراك له ئێكس په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتى كرد بووه‌وه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گرژییه‌كانى سووریا بوه‌ستێت و هه‌سه‌ده و دیمه‌شق بكه‌ونه گفتوگۆوه.

































































