زاری كرمانجی :
ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا مەرسومێكی كۆماری لە بەرژەوەندی كورد دەركرد و گرنگترین خاڵەكانی فەرمانەكەی سەرۆكی سووریا:
- دانپێدانان: هاووڵاتییانی كوردی سووریا بەشێكی بنەڕەتی و رەسەنی گەلی سووریان.
- زمانی كوردی: وەك زمانێكی نیشتمانی دادەنرێت و رێگە بە خوێندنی لە قوتابخانە حكومی و تایبەتەكاندا دەدرێت لەو ناوچانەی كورد رێژەیەكی بەرچاوی دانیشتووانی پێكدەهێنن.
- مافی كولتووری: دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی فرەڕەنگیی كولتووری و زمانی و مافی هاووڵاتییانی كورد بۆ زیندووكردنەوەی كولتوور، هونەر و پەرەپێدانی زمانی دایكیان مسۆگەر دەكات.
- وەڵاتینامە: هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یاسا و رێكارە تایبەتەكانی سەرژمێریی ساڵی 1962 و پێدانی وەڵاتینامەی سووری بە هەموو كوردانی بێ ناسنامە.
- نەورۆز: دیاریكردنی جەژنی نەورۆز (21ـی ئادار) وەك پشوویەكی فەرمیی بە مووچەوە لە سەرتاسەری سووریادا، بەو پێیەی جەژنێكی نیشتمانییە.
- دژایەتیی جیاكاری: دامەزراوە میدیایی و پەروەردەییەكانی دەوڵەت پێویستە گوتارێكی نیشتمانیی گشتگیر پەیڕەو بكەن و هەر جۆرە جیاكارییەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان زمانی قەدەخەیە.
فەرمانەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە كاری پێدەكرێت و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ دەركردنی رێنماییەكانی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی.

































































