مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕاگەیاند دەورییەكی سەر بە هێزەكانی ؛هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” بەرەو “دێرحەفر” لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بەڕێكەوت .
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیاندراوێكی دا كە ئەمڕۆ هەینی 16ـى 1ـى 2026 بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە “ئەمڕۆ دەوریەیەكی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە بنكەكانیان لە ڕەققە بەڕێكەوت بەرەو شاری دێرحەفەر لە لادێكانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب.”
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەندین تانك و زریپۆش پێكهاتوون .
ئەم دەورییە لە كاتێكدایە كە دێر حەفر و دەوروبەری شایەتی پەرەسەندنێكی سەربازی بەرچاوە و ماوەی 3 ڕۆژە بە بەردەوامی حكومەتی سووریای عەرەبی هێزەكانی لە دەوروبەری ناوچەكانی دێر حەفر كۆ كردووەتەوە بە مەبەستی هێرشكردن بەسەر هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ناوچەكە.
دوێنێ ئەو ناوچەیە كەوتە بەر هێرشی توندی تۆپخانەكانی گرووپە چەكدارەكانی حكومەتی دیمەشق و هێزە ئاسمانییەكانی توركیا .

































































