پشتیوان کەریم- چۆمان:
بەڕێوەبەری ناحییەی حاجی ئۆمەران، به زاری کرمانجی راگەیاند:” بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆڵە بارانەی لە دوو رۆژی رابردوو، بەدەر لە باران، لە چیاو شاخەکانی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفریش باریووە و كەشێكی سارد دروست بووە .
عەبدولوەهاب مەحموود، بەڕێوەبەری ناحییەی حاجی ئۆمەران ئەوەشی خستەڕوو:” هاتنی ئەم شەپۆڵە باران بارینە کە لە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەردەوامی هەیە، هاوکات لە سنووری قەزای چۆمان و ناحییەی حاجی ئۆمەران هیچ ئاستەنگێكی هاتووچۆ دروست نەبوە“.