وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، درێژکردنەوەی ماوەی ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕاگەیاند بۆ 31ـی3ـی2026، لە ئێستادا ڕۆژانە لەنێوان 250 بۆ 270 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێت و لەڕێگەی بەغداوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت.
سەبارەت بە شایستە داراییەکان و پشکی هەرێم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوە داوە کە حکوومەتی هەرێم لە پەیوەندی بەردەوامدایە و بەرنامەیەکی ڕوونی هەیە بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٦.

































































