وەزیری بەرگری هۆڵەندا لە هەولێرە؛ جەخت لە بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکان دەکرێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ی کانوونی دووەمی 2026، ڕوبن برێکلمانس، وەزیری بەرگری هۆڵەندا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێکرا.
ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی برێکلمانس، بەسەرکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیەتی لە هەرێمی کوردستان. لە دیدارێکی دیپلۆماسیدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، سەفین دزەیی پێزانینی قووڵی هەرێمی کوردستانی بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی هۆڵەندا دەربڕی، بەتایبەت لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیر*ۆر.

































































