زاری كرمانجی:
دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “دوای كردنەوەی نانەواخانەیەك لە كەمپی مام ڕەشان ڕۆژانە هەزار نان بە بێ بەرانبەر بە دانیشتووانی كەمپەكە دەدات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی ڕێكخراوی (اغصان الکرمە)، لە ڕێكەوتی ١٥/١/٢٠٢٦ لە كەمپی مام ڕەشان لە سنووری پاڕێزگای دهۆك، نانەواخانەیەكی (فڕنی نان) كردەوە. نانەواخانەكە پێنج كەس كاری تێدا دەكەن وبۆ ماوەی شەش مانگ ڕۆژانە هەزار نان بە بێ بەرانبەر بە دانیشتووانی كەمپەكە دەدەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرەڕای كەمبوونەوەی هاریكارییە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە لە ڕێگە هاوبەشانی و بەخشەرانەوە ئاوڕی زیاتریان لێ بدرێتەوە و خزمەتگوزاریی هەمە جۆریان پێشكەش بكرێت.

































































