زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.
ئەمڕۆ لە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و تاسڵوجە و هەندێک ناوچەی دیکە بەفر باری و لە شارباژێڕیش ئاستەنگی هاتووچۆ لە نێوان هەندێک گونددا دروست بووە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام : 3 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
دهۆک : 7 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 7 پلەی سیلیزی

































































