ئیدارەی خۆسەر هۆشداری دەدات کە هەر شەڕێکی نوێ یان پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازی، دەبێتە هۆی تێکدانی هەر پرۆسەیەکی سیاسی جددی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.
ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا بۆ رای گشتی، هەڵوێستی خۆی لەسەر پەرەسەندنە سەربازییەکان راگەیاند و نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر هەڵکشانی گرژییەکان دەربڕی.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئیدارەی خۆسەر بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵکشانە سەربازییە “بێ پاساو و ناڕەوایە” دەکات کە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریا ئەنجام دەدرێت و هەنگاوەکانی دیمەشق مەترسی گەورەیان بۆ سەر دەرفەتەکانی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا دروست کردووە.
ئیدارەی خۆسەر هۆشداری دەدات کە هەر شەڕێکی نوێ یان پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازی، دەبێتە هۆی تێکدانی هەر پرۆسەیەکی سیاسی جددی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.
هەروها، پێویستە هەموو لایەک پەنا بۆ زمانی دیالۆگ و گفتوگۆی بەرپرسیارانە ببەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، دوور لە زمانی هەڕەشە و شەڕ.































































