زاری كرمانجی-سۆران
لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەكان لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەرتووكی (نهێنییەكانی بەڕێوەبردنی كاریگەر) چاپ و بڵاوكرایەوەو كەوتووتە بەر دیدی خوێنەران.
مەهدی محەمەد خەیلانی، بەڕێوەبەری بەشی سەرچاوە مرۆییەكان لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نووسەر و ئامادەكاری پەرتووكی (نهێنییەكانی بەڕێوەبردنی كاریگەر) بە زاری كرمانجی گووت: ” ناوەڕۆكی كتێبەكە پێكهاتووە لە (٢١٠) تەوەری جۆراو جۆر لە بواری بەڕێوەبردن، فەرمانبەر، مامۆستا، قوتابی، كارخواز و خاوەنكار، بە گشتی دەتوانن سودی لێ ببینن”.


































































