زاری كرمانجی-سۆران
کارکردنی تیمەکان چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بۆ راماڵینی بەفرو پاککردنەوەی رێگاکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی هەیە.
دوای ئەوەی شەپۆلی بەفر بارین، ناوچە شخاوییەكانی ئیدارەی سۆرانی گرتەوە، کاری تیمەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی رێگاکان و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان بەردەوامە.
لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران لە ئەرکدان بون بۆ راماڵینی بەفر و رشاندنی خوێ لەسەر رێگای سەرەکی (چۆمان _ حاجی ئۆمەران) و (سۆران-سیدەکان)، (سۆران-بێشێ) و رێگای گوندی کەژەک.

































































