ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریكی، لەزاری بەرپرسانی سوپای ئەمریكاوە بڵاویكردوەتەوە، جموجۆڵی فڕۆكە بۆمبهاوێژەكانی ئەمریکا دوای ئەوەی خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، ئێستا ئامادەكارییەكان ڕاگیراوە.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا گووتی “پێیان گووتم كوشتنی هاووڵاتییان وەستاوەو چی دیكە كەس لەسێدارە نادرێت، بەڵام دەبێت لێكۆڵینەوە لەزانیارییەكان بكەین”.
دۆناڵد ترەمپ لەلێدوانێكدا بۆ بەكەناڵی ئێن بی سی رایگەیاند ” لێدان لەئێران دەبێت ببێتە هۆی ڕوخانی ڕژێمو نابێت هێرشەكە بۆسەر ئێران ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێک کە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت”.
جەختیشی لەوە كردەوە، هەر چالاکییەکی سەربازیی لەدژی ئێران، دەبێت خێراو یەکلاکەرەوە بێت.
كەناڵهكه باسی لەوەشكردووە، “ڕاوێژکارانی ترەمپ گەرەنتی ڕوخانی ڕژێمی ئێرانیان نەکردووە دوای هێرشەكەی ئەمریکا”.

































































