زاری كرمانجی:
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردووە: “نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، لە چالاكییەكدا بۆ منداڵانی ئاوارەی حەلەب، لە گوندی باسوتە لە سنووری عەفرین، بە یاری و پێشكەشكردنی دیاری، 110 منداڵی دڵخۆش كرد.
ڕەخساندنی كاتێكی خۆش بۆ هێوركردنەوەی باری درووندروستیی منداڵانی ئاوارەی جەنگ و پێكدادانەكان، ڕێكارێكی پەسەندكراوی سایكۆلۆژییە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش، تیمەكانی پسپۆری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین 334 چالاكیی دڵخۆشكردنیان بۆ منداڵان ئەنجام داون، بۆ ئەوەی تەوژمی دەروونییان هێور بكرێتەوە و باری دەرووندروستییان باشتر بێت.

































































