سکۆت بێسەنتی، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند” ئاماژەیەکی ڕوون لە ئارادایە کە دەیان ملیۆن دۆلار لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ئێرانەوە گواستراوەتەوە یا بە قاچاخ لە ئێرانەوە هێنراونەتە دەرەوە”.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا، بە ئاماژەدان بە دەرچوونی ئەو پارانە بۆ بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر، جەختی لەوە کردەوە ” وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕێگەی سیستەمی بانکی و سەروەت و سامانی دیجیتاڵییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پارانە دەکات و ڕێگە نادات ئەو سەروەت و سامانانە بپارێزرێن”.

































































