موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری، ئاماری لەدایکبوون و چارەسەری و نەشتەرگەری لە ماوەی ساڵی 2025 بڵاو کردەوە .
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەکە، دەڵێت :” لەبواری خزمەتگوزاری تەندروستی لەنەخۆشخانەکەمان.کە تیایدا خزمەتگوزاری گەورە و شایستە بۆ خانمان و منداڵانی ئازیز پێشکەش کراوە، سوپاسی دلسۆزی سەرجەم فەرمانبەران و پزیشکانی نەخۆشخانەکەمان ئەکەین، هاوڵاتیانمان شایانی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستین، ئەمانە پوختەی ئاماری ساڵی رابردوون(٢٠٢٥ ) :
_ سەدووپەنجاویەک هەزارو هەشت سەد نەخۆش چارەسەرکراون
پەنجاو هەشت هەزار و سەد نەخۆش لە فریاکەوتن داخل کراون سەدو پەنجاو هەشت هەزاروسەدو چل و پێنج پشکنین ئەنجامدراون
نۆزدەهەزارو نۆسەدوچل وپێنج تیشک و سۆنار و ئیکۆ کراون .. دوو هەزار و سەدوو سی و سێ نەشتەرگەری گەورە و جۆراوجۆر ئەنجامدراون.
_چوارهەزار و سێ سەدو شەست و حەوت مندال لەدایکبوون لەنەخۆشخانەکەمان.

































































