مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، ژنێكی خەڵكی مەهاباد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە تاران گیانی لەدەستدا .
بە گوێڕەی ئەو ڕاپۆرتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـى كانوونی دووەمی 2026 لەلایەن ڕێكخراوی هەنگاو بڵاوكراوەتەوە “ڕۆژی پێنجشەممە، 8ـى كانوونی دووەم، لە كاتی ناڕەزاییەكانی شاری تارانی پایتەختی ئێران، هێزە ئەمنییەكان تەقەیان لە خەڵكی ناڕازی كردووە و بەو هۆیەوە ژنێكی كوردی خەڵكی مەهاباد بە ناوی گوڵاڵە مەحموودی دانیشتووی تاران كوژراوە.”
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستاش بە هەمان شێوە خوشك و برایەكی خەڵكی مەهاباد لە تاران كوژراون .

































































