زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن رێپێدراوی هاتووچۆ سەفین غایت میران، ئاگادار كراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری شێلان، لە سەنتەری شاری سۆران بەردەم مزگەوتی گەورە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئۆتۆمبیلی جۆری کیا مۆتۆرس دوو تەنی کەسێکی شێلا، دەرەنجامی ڕووداوەکە کەسێک برینداربوو”.
داواكاریشن لە شوفێران، پابەندی یاساو ڕێنماییەكانی هاتووچۆبن لە پێناو پاراستنی سەرو ماڵی خۆیان و هاووڵاتییان.

































































