زاری کرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، بۆ ڕۆژی چوارەم لە دابەشكردنی ژمە خۆراكی گەرمی بەسەر خێزانە ئاوارەكانی حەلەب لە گوندی فەقیران بەردەوام بوو. هاوكات 70 بەتانییان بەسەردا دابەش كران.
دانیشتووانی گوندی فەقیرا، كوردی ئێزدین و گوندەكەش دەكەوێتە سنووری جندرێسی سەر بە عەفرین و 21 خێزانی ئاوارەیان كە لە دوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە، داڵدەیان داون و شوێنی مانەویان بۆ دابین كردوون.
زیاتر لە 22 هەزار خێزانی ئاوارە كە پتر لە 110 هەزار كەسن پەنایان بۆ گوند و شارۆچكەكانی سنووری عەفرین هێناوە و تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە دابینكردنی خۆراك و گەرمكەرەوە و چارەسەری پزیشكی و پێداویستیی ناوماڵ هاوكارییان دەكەن.


































































