ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی كانوونی دووەم، دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، راگەیاند” ئامادەكارییەكان بۆ دابـەشكردنی بەشەخۆراكێكی نوێ كە سەبەتەی مانگی هەشتی ساڵی رابردووە دەستی پێ كردووە”.
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر گووتیشی” ئاگاداری بریكارەكان دەكەینەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكـی هەولێر بكەن بـۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خـۆراك و پێشكەش كردنی پارەی لیستی بریكاری”.
زیاتر روونیكردەوە ” مادە خۆراكییەكان پێكهاتوون لە زەیت، شەكر، برنج، نیسك، ئارینۆك و دۆشاوی تەماتە، هەروەها بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریكاری خۆراك و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزە كارتی بانكی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت، بۆیە هەر بریكارێك پێشەكی پارە پێشكەش نەكات و لیستی بریكاری نەباتەوە بەشەخۆراكی بۆ ناچێت “.

































































