مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ “نابێت ئەو دڕندەیییانەی بەرامبەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجام دران پەردەپۆش بكرێن،”
جیم ڕیش، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا و سیناتۆر لە ویلایەتی ئایداهۆ، سەبارەت بە هێرشی هێزەكانی سوپای سووریای عەرەبی بۆ سەر هەر دوو شارە كوردنشینەكەی حەلەب نیگەرانی خۆی نیشاندا و ڕایدەگەیەنێت “بە قووڵی نیگەرانم لەو هەڵوێستەی كە هێزە چەكدارەكان لە حەلەب نیشانیاندا، ئەوانەی ئەم كارە قێزەونەیان ئەنجام داوە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت،”
دەشڵێت “ئەركی ئیدارەی نوێی سووریا و هێزە چەكدارەكانی، پاراستنی مافە بنەڕەتییەكانی گەلە، نەك پێشێلكردنیان.”
ڕیش،جەخت لەوەش دەكاتەوە كە پێویستە بە زووترین كات لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەدا بكرێت، كە دڕندەیی و كاری قێزەونییان بەرامبەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجام داوە و بە هیچ شێوەیەك نابێت پەردەپۆش بكرێت.

































































