مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێكدا تێكشكاندنی هێرشێكی گرووپەكانی سەر بە سوپای سووریای عەرەبی لە دێر حافر ڕاگەیاند و دەشڵێت “دوای ڕاكردن و هەڵاتنی چەكدارانی حكومەتی دیمەشق، درۆنێكی توركیا خاڵێكی سەربازیی ئێمەی لە گوندەكانی تەبقا بۆردوومان كرد.”
ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە) ڕایگەیاند “شەوی ڕابردوو، هێزەكانمان هەوڵێكی پێشڕەویكردنی چەتەكانی حكومەتی ڕاگوزەریان لە بەرەی گوندی زوبەیدەی باشووری دێر حافر تێكشاندووە و دوای تێكشكاندنی هێرشەكە كە تێیدا درۆن و چەكی قورس و دۆشكە بەكار هێنراوە، چەتەكان وەك هەمیشە ناچار بە هەڵهاتن لە ناوچەكە كراون،”
هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 1ـی 2026، ههسهده لە ڕاگەیاندراوێكی دیكەدا ڕاگەیاند “درۆنێكی بایراقداری توركیا هێرشی كردووەتە سەر خاڵێكی سەربازیمان لە گوندی ئەلبوعاسی تەبقا.”

































































