ماڵپەڕی دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران بڵاویکردوەتەوە کەئەمڕۆ چوارشەممە ئێران خۆپیشاندەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە بێ دادگایکردن لە سێدارە دەدات.
دوێنی سێ شەممە، ١٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، عیرفان سوڵتانی تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی فەردیسی شاری کەرەجە و بەشداربووی خۆپیشاندانەکانە و دوای دەستگیرکردنی ڕاستەوخۆ بڕیاری لە سێدارەدانی بە بێ دادگایکردن بۆ دەرچووە.
بە پێی هەواڵی مەڵپەڕی دەستگیرکراوان “٩لە ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، عیرفان سوڵتانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێرانەوە ڕفێندرا و بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت، سزای لەسێدارەدانی بە خێزانەکەی ڕاگەیەنراوە و دەرفەتی بەدواداچوونی پڕۆسەی دادوەرییان لێ بێبەش کراوە”.
ڕۆژی ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، خۆپیشاندانەکان لە تارانی پایتەختەوە دەستی پێکردوە و تا ئێستا زۆربەی ناوچەکانی گرتوەتەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ باس لە کوشتنی زیاتر لە دوو هەزار خۆپیشاندەر و برینداربوونی هەزاران کەس و دەستگیرکرانی زیاتر لە ١٠ هەزار کەس دەکرێت.































































