مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە بەغدا شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و چەكدارانی سەرایا سەلام ڕوویدا و 9 لە چەكدارانی ئەو گرووپە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران .
شەوی ڕابردوو لە ناوچەی شەعبی بەغدا ڕووبەرووبوونەوەیەكی توندی چەكداریی لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی عێراق و چەكدارانی سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر ڕوویدا، لەم بارەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند “چەندین چەكدار خۆیان وەكوو سەرایای سەلام ناساندووە، هێرشییان كردووەتەوە سەر كرێكارێكی بەنزینخانەیەك و دواتر دەستگیركراون.”
بە گوێڕی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە لە كاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی چەكدارەكان شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەڵام تا ئێستا بە فەرمی زیانەكانی ئەو شەڕە ئاشكرا نەكراوە .

































































