زاری کرمانجی :
ئیدارەی واشنتن هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ناو خاکی ئێران کرد و داوای لێکردن بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی و زیادبوونی گرژییەکان، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران کە لە دەرەوەی ئێران کارەکانی ڕایی دەکات، پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتییانی خۆ دەکات کە تیایدا هاتووە “ئێستا ئێران بەجێبهێڵن”، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و هۆشدارییە لەوەی ئەم ناڕەزاتییانە دەتوانن فۆڕمێکی توندتر وەربگرن.
٠ لە پەیامەکەدا ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، بەپەلە ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، ئامۆژگاری هاووڵاتیانی کرد کە بیر لە جێهێشتنی ئێران بکەنەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە بۆ ئەرمینیا و تورکیا.

































































