وەرزش ـ زاری کرمانجی:
تیپی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سۆران دوای بەشداری كردنی لە خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست، توانی پلەی سێیەمی ئەو خولە دەستەبەر بکات.
سۆران، لەسەر ئاستی هەرێم دوای ئەنجامدانی ژمارەیەک یاریی لە خولەكە توانیان ئەم پێگەیە دەسەتەبەر بکەن.
خولی نایابی تۆپی دەست بەیەك قۆناخ، بەبەشداری 6 یانە بەڕێوەچوو، سۆران دوو یاریی لەیاریگەی خۆی ئەنجامدا و سێ یارییش لەدەرەوە.
توانیان سێ بردنەوە تۆماربکەن، و پلەی سێیەمی خولەکە بەدەستبهێنن.