مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران، بەهۆی دۆخی خراپی ناوخۆی ئێرانەوە هەڵوەشانەوە، سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگەیاند “سبەی گەشتمان هەبوو بۆ تاران، بەڵام پەیاممان بۆ هاتووە كە گەشتەكان هەڵوەشاونەتەوە،”
بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئێرانەوە، چەندین كۆمپانیای بیانی گەشتەكانیان بۆ تاران هەڵوەشاندووەتەوە و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كە بە ئیمەیل ئاگادار كراونەتەوە لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەكان، بەڵام هۆكارەكەیان پێ نەگوتراوە.































































