ئەمرۆ سێشەممە ١٣ی کانوونی دووەم نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی بەرز بوو.
نرخی هەر ئۆنسەیەک بەرزبوەوە بۆ ٤ هەزارو ٥٩٤ دۆلار، دوێنێ بە ٤ هەزارو ٥١١ دۆلار بوو، ئۆنسەیەک ٣١،١٠٠ گەرامە، مسقاڵێک ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ١٥٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
-نرخی زێڕی عەیاری ٢٤ بە هەزار بە ١ ملیۆن ٧٠ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن ٥٣ هەزار دینار بوو.
-نرخی زێڕی عەیاری ٢٢ بە ٩٨٩ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٦٥ هەزار دینار بوو.
-نرخی زێڕی عەیاری ٢١ بە ٩٤٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٢٢ هەزار دینار بوو .
-نرخی زێری عەیاری ١٨ بە ٨١٠ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٧٩٠ هەزار دینار بوو.

































































