مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە مێردمنداڵێكی خەڵكی كرماشان لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەكانی ئەم دوایانەی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حكومەت كوژرا.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “ئەمیر عەلی حەیدەری 17 ساڵە و خەڵكی كرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حكومییەكان كوژرا.”
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیك لە بنەماڵەی عەلی حەیدەری، دەزگا ئەمنییەكان پاش وەرگرتنی یەك ملیار تمەن لە خانەوادەكەی ئەو كات تەرمی كوڕەكەیان پێ داونەتەوە.
هەنگاو ئاشكراشی كردووە كە ناوەندە حكومییەكان، بنەماڵەی ئەم منداڵەیان خستووەتە ژێر گوشارەوە تا مردنی ناوبراو بە كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی لە قەڵەم بدەن.































































