مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمینداری حزبوڵڵای عێراق ڕایدەگەیەنێت “لە ئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەكی دوژمنكارییەكی ناوخۆیی و دەرەكی، حزبوڵڵای عێراقی ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكە بۆ كۆماری ئیسلامی.”
ئەبو حوسێن حمێداوی، ئەمینداری كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراقی ڕاگەیاند “ئێران نوێنەرایەتی پیرۆزییەكانی ئوممەتی ئیسلامی دەكات، بۆیە ئەگەر دەستدرێژییان بكرێتە سەر و دوژمنایەتییان بكرێت، بە بێ دوو دڵی هاوشانیان دەوەستینەوە بەرامبەر دەستدرێژیكران،”
ئەمینداری كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراقی داوا لە ئێرانیش دەكات “بە دەنگ بەرزكردنەوەی بەكرێگیراوان تێ مەكەون و مەترسن، چونكە ئەوان بۆ دەنگ بەرزكردنەوەی دژی ئێران پارە وەردەگرن، هەر كەسێك بیەوێت دژی كۆماری ئیسلامی جەنگ هەڵبگیرسێنێت، ئەوە ئاگرێك هەڵدەكات كە كوژانەوەی ئەستەمە و باجەكەی چەند هێندە دەدات.”

































































