وەرزش ـ زاری کرمانجی:
دوانیوەڕۆی سبەی یەکشەممە، یانەی رواندز دەبێتە میوانی یانەی کۆیە.
کاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆ، یارییەکی قوورس لەنێوان کۆیە و رواندز کۆدەکاتەوە.
هەردوو یانەکە بەدۆخێکی ناسەقامگیر تێدەپەڕن، کۆیە لەدوو گەڕی رابردوو دوو شکستی هەیە، و رواندز لەهەمان ژمارەی یاریی خاوەنی یەک خاڵە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یارییەکی ئاگرین ئەم دوو تیمە کۆبکاتەوە.
کۆیە، بەهەگبەیەکی خاڵی لەخاڵ لەدوا پلەی ریزبەندییە، و رواندز بەیەک خاڵ لەپلەی دوازدەی ریزبەند دێت.