زاری كرمانجی – نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵە و دۆستان و هاوڕێ و هاوکارانی حاکم فەرهاد حاتەم دەکات و دەڵێت، “لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بهزهیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت”.
وێبسایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هاتووە “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مافناس و دادوەری بەتوانا حاکم فەرھاد حاتەم سەرۆکی پێشووتری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیم پێگەیشت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا نووسیویەتی: بەو بۆنە خەمناکەوە بە گەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆستان و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بهزهیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.