پشتیوان كەریم- سۆران:
ماوەی دوو رۆژە، شەپۆڵێكی باران بارینی بەخوڕ ئیدارەی سۆرانی گرتۆتەوە، بە پێی زانیارییەكان تا ئامادە كردنی ئەو هەواڵە هیچ رووداوێكی نەخوازراو بەهۆی باران بارین لە دەڤەرەكە تۆمار نەكراوە .
مقەدەم بەیار محییەدین گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە دوو رۆژی رابردوو تەواوی تیمەكانی بەرگری شارستانی خرابوونە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ حاڵەتی نەخوازراو، هاوكات لەم ماوەیەدا كە شەپۆڵی باران بارین دەستی پێكردووە، هیچ روداوێك تۆمار نەكراوە.
جەختی لەوەش كردوە:” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان 17 بنكەی بەرگری شارستانی بوونیان هەیە، هەموویان لە ئامادە باشیندان، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان