زاری كرمانجی
دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “گرووپی كۆماژین، كە گرووپێكی فۆلكلۆریی سەمایە، وەك خۆبەخش لە عەفرین، هاوكاریی تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن، بۆ ئەوەی خواردنی گەرم پێشكەشی ئاوارەكانی حەلەب بكەن، كە لە سنووری عەفرین نیشتەجێ كراون.
نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، لە ڕێكەوتی 9/1/2026 تا 11/1/2026 بڕی 4،868 ژەمە خۆراكی گەرم (برنج، گۆشت، نۆك، نیسك، نان و ئاو)ی بەسەر ئاوارەكانی حەلەب لە سنووری عەفرین دابەش كردووە.
178 نەخۆش چارەسەری پزیشكییان بۆ دابین كراوە و 91 چالاكیی دەروونی ئەنجام دراون. ڕۆژانەش 3000 ژەمی خواردنی گەرم دابەش دەكەن. ئەم چالاكی و هاریكارییانەش ڕۆژانە بەردەوام دەبن.

































































