زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆكی شارەوانی سۆران، دەڵێت، لە سنوورەكەمان چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری ئەنجامدراون و ژمارەیەك پڕۆژەش لە بواری جێبەجێ كردنن.
كاوە نەجیم، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان، کۆتایمان هێنا بە پڕِۆژەی چاككردن و قیڕكردنی شەقامێکی 15مەتری بۆ ناو بازاڕی سۆران و شەقامی دووسایدی 25مەتری گەڕەکی راپەرین”.
گووتیشی: ” گوژمەی ئەم پڕۆژانە بریتی بوو لە 488 ملیۆن و 540 هەزار دینار، لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، جێبەجێ كران.