موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە ساڵی 2025 بەشێك لە پڕۆژەکانی سەنتەری قەزای سیدەکان بە گووژمەی 500 ملیۆن دینار تەواو كراون کە خۆی لە پڕۆژەی جۆراوجۆر دەبینێتەوە .
عەبدولقادر حاجی ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، دەڵێت:” ئەو پڕۆژانەی كە دەستمان پێكردبوو بەشێكشیان نیوەیان تەواو بووینە لەوانە ئاوەڕۆی قەزای سیدەكان کە لەقۆناغی كۆتایدایە كە کۆنکرێتی سەرەوەیان بۆ كراوە واتە كۆتایە بەڵام بەشێكیش هەرماوە بۆ ساڵی نوێییە لەبەر وەرزی زستان تاكو نەورۆز راوەستاون .
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، ئەوەشی خستەڕوو، هەموو كۆڵانەكانی گەرەكی ئازادی قۆناغی دانانی ئاوەڕۆی بۆ كراوە لەگەڵ دانانی كرپستۆن تەنها قیرتاوكردنی ماوە لە بەرنوەرزی زستان پڕۆژەكان ڕاگیراون، لەگەڵ تەواو كردنی دیوارێكی پاڵپشت لە نزیك وێستگەی كارەبای سیدەكان ئەویش تەواو كراوە دەتوانین بڵێن، بە گوژمەی نزیکەی 500 ملیۆن پڕۆژەكان كراون، گووتیشی:” بۆ ئەمساڵیش پڕۆژەی باشمان هەیە ئەگەر گرفتی دارایمان نەبێت:”

































































