محەممەد مەحموود- رواندز:
نیوەڕۆی دوێنێ لە کاتی چوونیان بۆ قوتابخانە خوشک و برایەک له گوندی سەرنەوسی سەر بە شارەدێی وەرتێ لە سنووری قەزای رواندز بەناوەکانی هەناسە زریان و زەریا زریان گیانیان لەدەستدا پۆلیسی سۆران خۆ ڕاستکردنی ئەو شۆفێرەی راگەیاند کە بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو دوو قوتابییە.
شەماڵ دێواری، لە راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سۆران به زاری کرمانجی راگەیاند” ڕێکەوتی ١١ ی ١ ی ٢٠٢٦ دوای ئاگادارکردنەوەی بەشی پۆلیسی ڕواندز، بنکەی پۆلیسی وەرتێ بەبوونی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری شێلان لەگوندی سەرنەوس سەر بەناحیەی وەرتێ، لەئەنجامی ڕووداوەکە دوو قوتابی لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە کەخوشک و برا بوون بەناوەکانی ( ز.ز.ع ) ( ه.ز.ع ) زامدارببوون و لەبەر سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستداو دەستبەجێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی وەرتێ دەستکرا بەلێکۆلینەوە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ ڕێکخراو و بەڕێز دادوەری لێکۆلینەوەی ڕواندز بڕیاری دەستگیرکردنی شۆفێری تۆمەتبار بەناوی ( ڕ.گ.خ ) دا وە لەهەمان کات تۆمەتبار خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی وەرتێ کرد بەپێی ماددەی ( ٢٤ ) لەیاسایی هاتووچۆ ڕاگیرا وە ئۆتۆمبێلیەکە لەجۆری ( پیکاب دێر ) دەستی بەسەردا گیرا …
داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین لەكاتی بەدیكردنی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بەهێلە گەرمەكانی ژووری کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
104
124
134
144 – بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران .
هەروەها ئەم چوار ژمارە، پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد .
104 0 333 0750 : کۆڕەک ، ڤایبەر ، واتساب .
































































