زاری كرمانجی
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردووە و، داوای دانوستاندنیان کردووە.
ترەمپ دەڵێت، رەنگە کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ئێستاوە خۆپێشاندان لە ئێران، لەوانەیە ناچار بن پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: “بەرپرسانی ئێران دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم و دەیانەوێت دانوستاندن بکەن. لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوە و کۆبوونەوەیەک خەریکە رێکدەخرێت.”
ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئێران و ناڕەزایەتییەکان کرد و هۆشداری دا: “بەهۆی ئەو شتانەی ئێستا روودەدەن، لەوانەیە ناچار بین پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێین.”
سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی ئێران، ترەمپ گوتی: “سات بە سات لە دۆخی خۆپێشاندانەکان ئاگادار دەکرێمەوە؛ خەریکی تاوتوێکردنی چەند بژاردەیەکی زۆر بەهێزین و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار دەدەین.”
































































