ئەمڕۆ یەكشەممە، بەسەرپەرشتی فەرماندەی لیوای 18ی پیادە، پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجام دا.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:” ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە سنووری زنجیرە چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەكەدا لیوای 18ی فیرقەی یەكی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیوای 50ی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی بەشداربوون، تیایدا لە سنووری زنجیرە چیای قەرەچوغ و گوندەكانی دەوروبەری گەڕان و، پشكنینیان بە دوای مۆڵگە و شوێنی مانەوەی تیر.ۆریستان ئەنجام دا، كە گومان دەكرا شوێنی مانەوە و جموجۆڵی تیر.ۆریستان لەو ناوچانەدا هەبن.
شایانی باسە، ئۆپەراسیۆنەكە بەشێوەیەكی دروست بە پێی نەخشە و پلانی بۆ داڕێژراو سەركەوتووانە ئامانجی خۆی پێكا و لەلایەن فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی هێزی پێشمەرگە سەرپەرشتی دەكرا.

































































