وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەو ئەندامانەی گرووپە چەکــدارەکانی سەر بە ئێران کە گوێ بە بانگەوازەکانی چەکــداماڵین نادەن، هیچ شوێنێکیان لە حکومەتی عێراقدا نابێتەوە، چونكە ئەوانە لەبری بەرژەوەندیی گەلی عێراق، بۆ بەرژەوەندیی ئێران کار دەکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (شەفەق نیوز)، وتەبێژەکەی باڵیۆزخانەی ئاماژەی بەوە کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و ئەو گرووپانە بە مەترسی دەزانێت، چونکە: سەروەریی عێراق لاواز دەکەن، هەڕەشەن بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەمریكی و عێراقی و داهاتی وڵاتەکەش بۆ بەرژەوەندیی تاران تاڵان دەکەن.
ئەم لێدوانانە هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستی (جاشوا هاریس)، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا، کە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دادی عێراق، جەختی لەسەر “پێویستییەکی بەپەلە” کردەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیـ*ـشیایانە، بەو پێیەی سەرچاوەکانی دەوڵەت بەهەدەر دەدەن و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی وڵات.

































































