نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نوسەر و شارەزا لەبواری چارەسەی پزیشکی تەواوکاری
ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەوەرزی زستاندا بەپێچەوانەی تێگەیشتنە باوەکانە، چارەسەری بە کەڵەشاخ بە تەنها تایبەت نییە بە وەرزەکانی بەهار و هاوین؛ بەڵکو لە وەرزی زستاندا وەک چارەسەرێکی کاریگەر بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان بەکاردێت. لە ڕووی زانستییەوە، ئەگەر مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکرێن، کەڵەشاخ لە زستاندا نەک هەر زیانی نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری هەیە.
سود و گرنگی ئەنجامدانی کەڵەشاخ لەوەرزی زستاندا :
١بەهێزکردنی بەرگری جەستە، کەڵەشاخ یارمەتیدەرە لە چالاککردنی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، ئەمەش جەستە نەک هەر بەرامبەر پەتا و ئەنفلۆنزا، بەڵکو بەرامبەر ڤایرۆسە وەرزییەکان بەهێزتر دەکات. ٢چالاککردنی سوڕی خوێن کەڵەشاخ لە زستاندا بەهۆی سەرماوە سوڕی خوێن خاو دەبێتەوە؛ کەڵەشاخ دەبێتە هۆی خێراکردنی سوڕی خوێن و ڕێگری دەکات لە خەستبوونەوە و دروستبوونی جەڵتەی دڵ و مێشک.
٣کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ماسولکە کەڵەشاخ لەوەرزی زستاندا دەبێتە هۆی گرژبوون (تەشەنوج)ی ماسولکەکان و ئازاری پشت و جومگە، کەڵەشاخ باشترین ڕێگەیە بۆ خاوکردنەوە و نەهێشتنی گرژی ماسولکەکان. ٤ ڕێکخستنی پەستانی خوێن کەڵەشاخ یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن و نەمانی ژانەسەر و سەرگێژخواردنی بەردەوام دەدات.
مەرجەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ چین لەوەرزی زستاندا :
١لە ژوور و شوێنێکی تایبەت کەڵەشاخ ئەنجام بدرێت، هەم گەرم و هەم پاک و خاوێن و تەندروست و لەباربێت. ٢دەبێت دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ چارەخوازەکە خۆی لە سەرما بپارێزیت و جوان خۆی دابپۆشێت.
٣_ واباشە چارەسەرکارەکە کاری قورس نەکات و ئەو ڕۆژە پشوو بدات.
لەدوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە وەرزی زستاندا، جەستە دوای کەڵەشاخ پێویستی بەو خواردن و خواردنەوانە هەیە کە وزە و گەرمی پێ دەبەخشن و قەرەبووی شلەمەنییەکانی بۆ دەکەنەوە :
١_ خواردنی شلەمەنییە گەرمەکان بۆ گەرمکردنەوەی جەستە وەک
ئاوی شیلەتێن و هەنگوین: باشترین بژاردەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی شەکر و وزەی جەستە.
٢خواردنی چای ڕووەکی وەک: چای گوڵەبابوونە یان جای زەنجەفیل کە بڕێک دارچینیشی تێدابێت، بەو هۆیەوە سوڕی خوێن چالاک دەکەن. ٣ خواردنی شۆربای گەرم بەتایبەت شۆربای نیسک یان مریشک، یان هەر شۆبایەکی تر بێت ئاساییە، خواردنی شۆرباو هەم شلەمەنییە و هەم پڕۆتین و کانزاکانی تێدایە، بۆ جەستە زۆر گرنگن و بەسودن.
٤_ خواردنی خورما بەسودە چونکە سەرچاوەیەکی خێرای وزەیە و یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات.
٥_ خواردنی میوەی وەرزی وەک پرتەقاڵ و لالەنگی کە ڤیتامین C یان تێدایە و بەرگری جەستە بەهێزتر دەکەن.
٦خواردنی نانی جۆ یان شۆفان، خواردنی مریشک یان ماسی بەکوڵاندن، خواردنی هێلکە بەڵام زەردێنەکەی نەخورێت. ٧ خواردنی مێوژ و گوێز و هەنجیری ووشک، خواردنی دۆشاوی ترێ و دۆشاوی خورما.
٨_ خواردنی سەوزە گەڵا تۆخەکان: وەک سپێناخ و سڵق (بە کوڵاوی)
یارمەتی پرۆسەی خوێن دروستکردن (Erythropoiesis) دەدەن لە ڕێگەی دابینکردنی توخمە سەرەکییەکان وەک ئاسن
جەرجیر و کەرەوز: سوڕی خوێن چالاک دەکەن و یارمەتی پاککردنەوەی خوێن دەدەن.
تێبینی : نابێت بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هیچ لەخواردنەوە ساردەکان بخورێت چونکە دەبێتە هۆی تێکچوونی کتوپڕی هاوسەنگی پلەی گەرمی جەستە (Thermoregulation)، نابێت ماست، شیر، پەنیر بخورێت چونکە دەبنە هۆی خاوبوونەوەی سوڕی خوێن و هەستکردن بە تەمەڵی، نەخواردن و دوورکەوتنەوە لەخواردنی چەوری و سوێری ماندوێتی بۆ کۆئەندامی هەرەس دروست دەکەن.


































































