محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
دوای ئەوەی وا بڵاو کرایەوە کە تانکێکی گاز لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران, مەترسی هەیە و هاووڵاتییان دەترسن لەئەگەری رووداوێکی نەخوازراو، زاری کرمانجی لە بەدواداچوونێکی دا لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە زانیاری دەخاتەڕوو.
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند“ ئەم تانکەرە تەنیا بۆ گاز بەکاردێت و ماوەی ساڵێکیش دەبێ هیچ بڕە گازێک نەخراوەتە نێو تانکەرەکە, ئەم دەنگۆیانەی بڵاو بوونەتەوە گوایە مەترسی هەیە هیچ راستیێکی تێدانیە لەبەر ئەوەی تانکەرەکە بەکار نایەت”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران روونیشی کردەووە” تانکەری گاز پێشتر بە رێنمای بەرگری شارستانی سۆران دانراوە بۆ چێشتخانەی نەخۆشخانەکەمان و دوای ئاگادار کردنەوەی بەڵێندەر پێمان گووتون تانکی گاز لەم شوێنە هەڵگرن چونکە کاری پێ ناکەین.