زاری كرمانجی-سۆران
چەند كەناڵی ئیسرائیلی بڵاویان كردەوە دوابەدوای ئەگەری دەستوەردان وهێرشی سەربازی ئەمریکا، ئیسرائیل لە ئامادەباشی تەواو دایە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە” ئیسرائیل لە ئامادەباشییەکی بەرزدایە بۆ دەستێوەردانی سەربازی و هێرش بۆسەر ئێران لە ئەگەری دەستوەردانی ئەمریکا، دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە گەورەترین خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت لە ئێران بەڕێوەدەچێت”.
ڕۆیتەرز ئاشكرای كردووە ” كۆمهڵێك بژاردهی سهربازیی هێرشكردنه سهر ئێران خراوهته بهردهمی و خهریكه ههڵسهنگاندنیان بۆ دهكات.
ڕاپۆرتەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاگادار لە گووتووبێژی ڕۆژی شەممەی نێوان نەتانیاهۆ و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نووسیویەتی” هەردوولا لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەگەری دەستوەردانی ئەمریکایان لە ئێران تاوتوێ کردووە”.
لە لایەكی دیكەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران دەڵێت: هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئێران ئەوە ئێمە دەست ناپارێزین لە ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەو هەموویان بۆ ئێمە دەبنە ئامانجێکی رەوا.
ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لە 28ی کانوونی دووەمی 2025 دەستیپێکرد و ئێستا زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە و بەشدارییەکی بەرچاو لە شارە گەورە و بچووکەکانی سەرتاسەری وڵاتدا هەیە، بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە تا ئێستا 165 كەس لە خۆپیشاندەران كوژراون.
ماوەی دوو رۆژیشە ئینتەرنێت وهێڵی تەلەفۆن لە سەرتاسەری وڵات لە وەڵامی خۆپیشاندانەکاندا پچڕاوە.
ناڕەزایەتییەکان لەسەر قەیرانی ئابووری، داڕمانی دراو، هەڵاوسان، و بژێوی ژیان دەستی پێکرد، بەڵام درێژبووەتەوە بۆ داخوازییە سیاسییەکان.


































































