زاری كرمانجی
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ” شەوی ڕابردو لە قەزای پشدەر، چەند کەسێک هەوڵیان دابوو محاویلەیەکی کاڕەبا بدزن کە لە گردی حوسنی بۆ بیری غاباتی قەڵادزێ دانراوە.
ئەم دزانە دوای ئەوەی شتەکانی لێ دەکەنەوە و محویلەکە بەر دەدەنەوە، بەڵام ناتوانن محویلەکە ببەن.
تیمەکانی کارەبا محاویلەکە بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ دەگوازنەوە.
هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوا داچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە یاسا.

































































