زاری کرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ هەینی دوو مامۆستای سنووری پەروەردەی سۆران بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایان کرد، کە ساڵانێکە خزمەت به بواری پەروەردەو زانست دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 25ی11ی2022. مامۆستا خالید ئەنوەر ئیبڕاهیم، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی کەلەکینی سەرچیا، لە سنووری پەروەردەی سۆران، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
هەروەها بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ مامۆستا قادر صادق سەید، مامۆستا لە قوتابخانەی گوڵانی بنەڕەتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران. بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوای کرد، ناوبراو دانیشتووی ناحییەی دیانا بوو.