سەرکردەیەکی رەوتی حیکمە ئاشكرای كرد هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیرانی عێراق کشاونەتەوە.
فەهد جبوری، سەرکردە لە رەوتی حیکمە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەلڕەشید) ئاشکرای کرد “محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدان و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە کێبڕکێی سەرۆک وەزیران کشاونەتەوە”.
جبوری زیاتر روونیكردەوە “بابەتەکە بەنزیكی یەکلابووەتەوە و بژاردەکە ئێستا لەنێوان حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و باسم بەدری، سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا سنوردارە”.

































































