لە گوندێکی سنووری ناحیەی سەرسنک، بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە، سێ ئەندامی یەک خێزان خنکان کە باوکێک و دوو منداڵن.
لە گوندی “باوەرکا کەعبێ”ـی سەر بە شارەدێی سەرسنک لە شارۆچکەی ئامێدی، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، قوربانییەکان شوانێک و دوو منداڵین کە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکاون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە پیشەی شوانییە و لە نەتەوەی عەرەبە. دوای ڕووداوەکەش تەرمەکانیان بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.


































































