شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
کۆمپانیای نێستڵی سویسری مهوداى كشانهوهى هەندێک لە بەرهەمەکانی شیری منداڵانی بۆ دەرەوەی ئەوروپا درێژکردەوە و پرۆسەکەی بۆ وڵاتانی ئەفریقا و ئەمریکا و ئاسیا فراوانتر کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەشرق ئەلئەوسەت، بەدواداچوونەکانی کۆمپانیاکە و دامەزراوە نیشتمانییەکانی سەلامەتی خۆراک دەریدەخەن، بەهۆی ئەگەری پیسبوون بە مادەیەکی ژەهراوی کە پێی دەوترێت “سیرولاید”، چەند بارێکی بەرهەمی شیری کۆرپە لە بازاڕەکانەوە كۆدهكرێنهوه. ئەم مادەیە دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی لە ئەنجامی خواردنی ئەو بەرهەمانەدا تۆمار نەکراوە.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە، لانیکەم 37 وڵات، لەنێویاندا زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی، هەروەها ئوسترالیا، چین، بەرازیل، مەکسیک و باشووری ئەفریقا، هۆشداری تەندروستییان سەبارەت بە ئەگەری پیسبوونی هەندێک بەرهەمی شیری منداڵانی کۆرپە دەرکردووە.
ئەم هەنگاوە فشارەکانی لەسەر کۆمپانیای نێستڵ زیاد کردووە کە بەرهەمهێنەری براندە بەناوبانگەکانی وەک “کیت کات” و “نێسکافی”یە؛ بە تایبەتی کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نوێی کۆمپانیاکە، فیلیپ ناڤاراتیل، هەوڵدەدات گەشەکردنەکە زیندوو بکاتەوە بە چاککردنەوەی گشتی پێکهاتە و پۆرتفۆلیۆی بەرهەمەکانی. بەپێی ڕاپۆرتەکان، پشکەکانی نێستلە لەم هەفتەیەدا نزیکەی لەسەدا ٥.٧ دابەزیوە.

































































